تێگه‌یشتنی زیاتر له بیری ئیسلامی و ڕێچکه‌ی عه‌له‌مانیه‌ت
ئاماده کردنی بۆ ڕێگای ڕاستی : ماکوان
به‌شی سێهه‌م
ده‌ستوور:
یه‌که‌م :موسڵمانان له قوڕه‌یش و له مه‌دینه و ئه‌وانه له‌مه‌ودوا به یه‌ك گه‌ل ده‌ژمێرێن و ده‌بێ به‌رگری لهئهك بکه‌ن و پشتیوانی یه‌کتر بن.
دووه‌م: موسڵمانان یه‌ك گه‌لن جیاوازی هۆزو تیره نه‌ما مههویان به‌یه‌که‌وه به‌ستراون پارێزگاری له یه‌کتر ده‌که‌ن و ده‌بێ دیله‌کان بکڕنه‌وه و، له چاکه‌و دادپه‌روه‌ریدا هه‌موو وه‌ك یه‌ك به‌شدار ده‌بن.
سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر موسڵمانان پیاوی قه‌رزارو زۆر خێزان وه ده‌ست کورت و هه‌ژار له‌بیر نه‌که‌ن ده‌بێت به هه‌موو لایه‌کیان یارمه‌تیان بده‌ن.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌کێك وویستی سته‌م و خراپه‌و ده‌ست درێژی بکات له ناو موسڵمانان ده‌بێ به هه‌مویان لێی ڕاست ببنه‌وه جا ئه‌گه‌ر کوڕی هه‌ر که‌سێك بێت و سه‌ر به‌هه‌ر عه‌شیره‌تێك بێت.
پێنجه‌م: موسڵمانێك له تۆڵه‌ی کافرێك نابێت موسڵمانێك بکوژێت نابێت یارمه‌تی کافریش بدات له دژی موسڵمان وه به‌خیانه‌تی گه‌وره داده‌نرێت.
شه‌شه‌م: ئاشتی موسڵمانان یه‌ك ئاشتیه هه‌موو پێکه‌وه یه‌کسانن وه ده‌بێت به یه‌کسانیش له ڕێی خوادا کۆشش و خه‌بات بکه‌ن نابێت کۆمه‌ڵێك خه‌ریکی خه‌بات بێت و کۆمهڵێكی تر واز بێنێت.
حه‌وته‌م: ته‌نها خوا په‌نامانه موسڵمانان له په‌نای خوان وه موسڵمانان براو پشتیوانی یه‌کترن.
هه‌شته‌م: هه‌ر موسڵمانێك دانی به‌م ده‌ستوره‌دا نا نابێت یارمه‌تی تاوانباران بدات و بیحهوێنێتهوه وه ئه‌گه‌ر له ده‌ستور لایدا ئه‌وه خوای گه‌وره ڕه‌حمی پێناکاو لێی توڕه‌یه له قیامه‌تیشدا لێخۆشبوونی ئاسته‌مه.
نۆیه‌م: جوله‌که‌و موسڵمانان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دوژمن که‌وتنه شه‌ڕ به ماڵ و سامان یارمه‌تی یه‌کتر ده‌ده‌ن.
ده‌یه‌م: له نێوان موسڵمانان و جوله‌که ئاماژگاری و ڕێگا دانان و چاکه هه‌یه نابێت خراپه له نێوانیاندا هه‌بێت.
یازده‌هه‌م: نابێت که‌س سته‌م له هاوپه‌یمانی بکات سته‌م لێکراو هه‌رکه‌س بێت ده‌بێت سه‌ر بخرێت، ئه‌وانه‌شی که له‌گه‌ڵ موسڵماناندا ده‌ژین نابێت زیان و تاوانیان هه‌بێت.
دوازده‌هه‌م: خوا له‌گه‌ڵ چاکه‌و باشه‌ی ئه‌و دهستورهدایه هه‌رکه‌سێك چاکه بکات و خۆی له خراپه بپارێزێت خوا میهره‌بانی خۆی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت.
سیازده‌هه‌م: هه‌رکه‌سێك هێرشی هێنا بۆ سه‌ر مه‌دینه ده‌بێت موسڵمان و جوله‌که به‌یه‌که‌وه بیپارێزن.
چوارده‌هه‌م: جوله‌که‌ی به‌ره‌ی عه‌وف له‌گه‌ڵ موسڵمان یه‌ك گه‌لن.
پازده‌هه‌م: جوله‌که له‌سه‌ر ئاینی خۆیان و موسڵمانیش له‌سه‌ر ئاینی خۆیانن.
شازده‌هه‌م: جوله‌که‌ی به‌ره‌ی ساعیده و به‌ره‌ی جوشه‌م و به‌ره‌ی ئه‌وس وه‌ك جوله‌که‌ی به‌ره‌ی عه‌وف ته‌ماشا ده‌کرێن.
حه‌ڤده‌هه‌م: هه‌رکه‌سێك له جوله‌که‌و موسڵمان له مه‌دینه ده‌رچوو بۆ بازرگانی بۆ هه‌رکارێك یا مایه‌وه با له خۆی دڵنیا بێت و که‌س ده‌ست درێژی ناکاته سه‌ر مه‌گه‌ر سته‌م بکات ئه‌و کات چاوه‌ڕێی سزا بکات.
ئه‌و یاسایه هه‌موو لایه‌کی گرته‌وه چ لایه‌نی به‌رگری بێت چ لایه‌نی ئابوری بێت چ لایانی کۆماڵایه‌تی وه له‌هه‌مان کاتدا لایه‌نی سیاسی به جوانترین شێوه ده‌رده‌خات.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ین وه به ووردی تێڕابمێنین یان له بنه‌مایه‌کی هزریه‌وه سه‌یری ده‌ستوره‌که بکه‌ین ده‌بینین چه‌نده دادپه‌روه‌ری له‌م یاسا‌و ده‌ستوره‌دا به‌دی ده‌کرێت که ته‌واوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێ دامه‌زراوه ئه‌گه‌ر دنینی ئیسلام سیاسه‌ت نه‌بێت ئه‌م ده‌ستوره بۆ له‌سه‌ره‌تای کۆچی پێغه‌مبه‌ری ئازیز!
لێره‌دا به‌ڕه‌های ده‌ڵێم هیچ ڕژێمێکی ئه‌مڕۆ که بێێ ده‌ڵێن دیموکراتی یاسایه‌کی ئه‌وهای هه‌بوبێت و کرداری پێ کرابێت ڕاسته که‌م تا زۆر له‌وانه‌یه له جێگایه‌کدا خزمه‌تی کردبێت به‌ڵام ته‌نها به چێنێك چێنێکی تریشی کردوه به ژێر ده‌سته بۆیه (ئه‌رستۆ) ده‌ڵێت : یه‌کێك له سیسته‌مه خراپه‌کانی به‌ڕیوه بردنی سه‌ڵات دیموکراسیه چونکه کۆمه‌ڵێك ده‌کات به مشه‌خۆر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکی تروه لای هه‌موو که‌سێکیش ئاشکرایه ههرچینێك یاسا دابنێت به‌رژه‌وه‌ندی و سودی خۆی ڕه‌چاو ده‌کات وه چینێکی تر ده‌خاته ژێر ده‌ستی خۆی که‌واته هه‌ر خوایه که یاسا دابنێت له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی مرۆڤه چونکه خوا به‌رژه‌وه‌ندی به مرۆڤ نییه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ناسینی عه‌لمانیه‌ت
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی