پیرۆزوه هه‌روه‌ك له پێش ئه‌ویش بۆ ئیبراهیم و مو‌سا و عیسا و داوود
نێردراوه که بریتیه له صوحوف و ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بور که
ڕه‌وانه کراوه بۆ ئه‌م په‌یامبه‌رانه.
دووباره یه‌کێکی تر له پایه دامه‌زراوه‌کانی ئهیدۆلۆژیهی ئیسلامی
بڕوابوونه به‌وه‌ی که خوا خوایه‌کی دادگه‌ره‌و، ئه‌رکێك و کارێك
ناسپێرێت به به‌نده‌کانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و توانایان و، خواست و
ئیراده‌و ویستی هه‌ڵبژاردنی پێداون و پاداشتی هه‌رمرۆڤێك به پێی
کرداری خۆی ده‌داته‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت له سوره‌تی
به‌قه‌ره‌دا {لا یکلف الله إلا وسعها}
واتا: خوا کار‌و ئه‌رك ناخاته سه‌ر شان و ئه‌ستۆی هیچ یه‌کێك و هیچ
که‌سێك ئه‌رك به هیچ که‌سێك نه‌سپێرێت مه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی توانای خۆی
بێت.
وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێت: {ولا یظلم ربك
أحدا}
واتا: خوای په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی (محمد) زوڵم و سته‌م له هیچ یه‌کێك
و له هیچ که‌سێك ناکات.
واتا: به‌ر له‌هه‌ر شتێك بازانه که منم خوای تاك و تانهام و هێچ
خوایه‌ك و په‌رستراوێکی تر جگه له‌من شایه‌نی په‌رستن نیه هه‌ر من
خوام،که‌واته بمپه‌رستن و به‌ندایه‌تیم بکه‌ن و نوێژ بۆ یادی من
بکه‌ن و به‌جێی بێنن.
جا هه‌ر وه‌ك چۆن ئیسلام بناغه‌ی و بنچینه‌کانی باوه‌ڕی داناوه،
هه‌ڵساوه به چاره‌سه‌رکردنی کاروباره‌کانی بیر و چه‌قاندنی چه‌ندین
بنچینه‌ی دروست و سه‌لامه‌تی ده‌رونی و ڕه‌وشتی که هه‌ڵقوڵاوی ناخی
ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا، که په‌یوه‌ست‌و ڕێکخستوهله نێوانی تاك
مرۆڤه‌کان و کۆمه‌ڵدا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌رکی پێ سپاردوین تا نوێژ وڕۆژو حه‌ج و
قۆربانی هه‌ر بۆ ئه‌و بکه‌ین که خوای تاك ته‌نهایه و خۆمان بپارێزین
له پیس و شهههواتاکانی دنیا و دنیا ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رکانی تر
که دیاری کراون...هتد.
چاودێری له تهندروسیهکانی مرۆڤ:
که‌واته ئیسلام فێری کردوین که ته‌نانه‌ت چاودێری له‌شه‌ی خوامان
بکه‌ین تا کۆمه‌ڵگه یه‌کی باش و ته‌ندروست بنیاد بنێین خوای گه‌وره
ده‌فه‌رمووێت :
واتا: ئێوه به کون و قوژبن و به‌رزایی و نزماییه‌کانی زه‌ویدا
بگه‌ڕێن له ڕزق و ڕۆزی و به‌رهه‌مه‌کانی بخۆن و سوپاس و ستایشی خوای
گه‌وره بکه‌ن چونکه دروست کراوه‌کان هه‌مووی ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ لای
ئه‌و.
سیسته‌می دادگایی:
ئیسلام دادگای له به‌رپرسیاره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داناوه، وه
فه‌رمانی پێداون به حه‌ق و ڕاست و دروستی تا دادگه‌ری و دادوه‌ری
بچه‌سپێت مرۆڤی بێ‌تاوان هه‌تا به‌ڵگه و ئیدانه‌ی تاوانبارکردنی
ده‌سه‌لمێت هه‌ر بێتاوانه، هه‌روه‌ها نابێت بێتاوانێك به تاوانی
تاوانبارێك بسوتێت یان ده‌ستگیر بکرێت.