تێگه‌یشتنی زیاتر له بیری ئیسلامی و ڕێچکه‌ی عه‌له‌مانیه‌ت
ئاماده کردنی بۆ ڕێگای ڕاستی : ماکوان
به‌شی هه‌شته‌م
بۆ ئیسلام تاکه دین بێت
ئه‌ی
مه‌سیحیه‌ت یه‌هودیه‌ت؟
بۆ ئیسلام باشتره:
بۆ ووه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێین : بێ گومان که ئه‌م دوو ئاینه ئاینی خواین و له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ هه‌ردوو په‌یام به‌ری خۆی { مو‌سا، عیسا}
ناردوه سه‌لامی خوا له هه‌ردوکیان بێت، وه هه‌ردوکیان موژده‌یان داوه به وه‌ی که که‌سێك دێت ناوی {محمد}ه ته‌واو کاری هه‌موو ئاینه‌کانه وه، به‌ڵه‌گه‌مان په‌رتوکه‌کانی خۆیانه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م باسه هه‌ندێك به‌ڵگه ده‌خه‌مه ڕوو که چۆن باس له هاتنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، ده‌کات له هه‌ردوو ئاینه‌که‌دا مه‌سیحی ئاینی یه‌هودی، که‌واته هه‌ر ئیسلامه به‌که‌ڵکی ژیان و ژیار دێت.
مژده‌دانی ئینجل وته‌ورات بۆ هاتنی (موحه‌مه‌د)
له‌دوای باس و لێکۆڵینه‌وه یه‌کی زۆر له چه‌ند لایه‌نێکی تراژیدیای مرۆڤایه‌تیمان خسته به‌رچاو که‌م تا زۆر باسمان له سه‌ر ئاین و بیروفکری کۆمه‌نیستی ویان به گشتی فکره چه‌په‌کان.
له دوای تێڕامانمان بۆ ئه‌م فکرانه ماوه بڵێین سه‌ره‌ی یه‌هودیه‌ت ومه‌سیحیه‌ته.
که دوو ئاینی سه‌ره‌کی جیهانن بۆشتان ده‌رکه‌وت له سایه‌ی شارستانی ماتریالیستی ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی که بڕوای به گه‌وره‌ی یه‌ك خوای پاك و بێگه‌رد نییه که‌م تا زۆر ده‌ست نیشانی ئه‌وه‌شمان کرد.
له ڕووی عه‌قڵانیه‌ته‌وه بون وبنه‌ماکانی ئیسلاممان سه‌لماندوه و وه خۆشی فه‌رز کردوه به‌سه‌رکۆماڵانی خه‌ڵکدا.
ئێستاش پێویست ده‌کات بۆ میلله‌ته‌که‌ی خۆم ده‌رباره‌ی ئاینه‌کانی تریش وه‌ك یه‌هودی و مه‌سیحیه‌ت لێره‌وه که‌م تا زۆر له گۆشه‌نیگای(نوسه‌ر) ه‌وه دیاره (نوسه‌ر) وه‌ك فکر ده‌ڵێم بخه‌ینه ڕوو، وه
زانیاری ته‌واوه‌تی له ڕێگای ئاینه‌که‌ی خۆیانه‌وه به‌ده‌ست بێنین وبه ئینساف و بێ هیچ پێچ و په‌نا
که ئه‌م دوو ئاینه په‌یامه حه‌قیقیه راستییه که له ئاسمانه‌وه هاتوه بۆ دوو پێغه‌مبه‌ر که (مو‌سا و عیسا) (درودی خوایان لێبێت) وه ده‌مانه‌وێت سۆراخێك بکه‌ین یان گه‌شتێك به ناو ده‌قه‌کاندا وه‌ناوه‌رۆکی ئاینه‌که‌یان بپشکنین.
گومانیشی تێدا نییه هه‌موو ئاینه‌کان دیاره مه‌به‌ستمان ئه‌و ئاینانه‌یه که له ناو قورئاندا بانگێشتی بۆ کراوه، وه هه‌مووی حه‌قیقه‌تن له یه‌ك ڕیشه و سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵقوڵاون.
یان ته‌نها جیاوازیه‌ن له هه‌ندێ ئه‌حکام ویاسا‌و ئه‌رکی سه‌رشان و ڕێکخستنی ژیان و مرۆڤایه‌تی دا هه‌یه.
باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ی من شاهیدێکه‌ی پاشای حه‌به‌شه‌ی مه‌سیحیه‌کانتان بیر ده‌هێنمه‌وه
که کاتێك موسڵمانه‌کان کۆچیان کرد بۆ ئه‌و جێگایه یه‌کێك له هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (درودوو سڵاوی خوای لێ بێت) چاند ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆزی بۆ خوێنده‌وه ئه‌ویش ئه‌م شاهیدیه‌ی دا که ووتی ئه‌وه‌ی که گوێ بیستی بووم له قورئاندا هاتوه (ئه‌مه ئه‌وه‌یه که عیسا هێناویه‌تی)
له یه‌ك سه‌رچاوه ده‌رده‌چن.
گومانیشی تێدا نییه هه‌ر له ئاده‌مه‌وه تا خاته‌م هه‌موو په‌یامبه‌ران به‌ته‌یبه‌ت ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی په‌یامی گه‌وره بوون. مه‌به‌ستم له په‌یامی گه‌وره واتا خاوه‌نی په‌رتوکی ئاسمانی بوون. ڕێگه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌رانی دوای خۆیان خۆش کردوه تاکو ڕه‌وتی هیدایه‌ت و ڕێنوێنی بۆ مرۆڤایه‌تی ببه‌ستنه‌وه
له مرۆڤه‌وه بۆ خوای گه‌وره واتا ئیشی هه‌موو په‌یامبه‌ره‌کان ناساندنی په‌یامبه‌ری دوای خۆیان بوه.
که تا بنچینه‌کانی په‌یامبه‌ری داهاتوو له کۆمه‌ڵگه‌دا به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی داهاتوو بناسێنێ تا ئاماده بکرێن بۆ په‌رستش دیاره په‌رستشی خوای پاك و ته‌نها.
ئه‌م ووشانه‌ی که دامان به گوێی ئێوه‌دا ده‌بێ له ووته‌کانی مندا وا ده‌ربکه‌وێت که بیسه‌لمێنم بۆ ئێوه له ته‌ورات و ئینجیل دا ڕێ خۆسکه‌ر بوه بۆ په‌یامی ئیسلام وه ئایا هیچ باسێك کراوه که ئیسلام دوا په‌یامه وه (محمد)یش (درودوو سڵاوی خوای لێ بێت) دوا په‌یامبه‌ره.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه پێویسته له‌سه‌ر مه‌هوو مرۆڤێك که خوێنه‌ری ئه‌م باسه‌ی منه ده‌بێ بۆ خۆی ئه‌م پرسیارانه له ئه‌ستۆ بگرێ وه به دوای ڕاستیه‌کاندا بگه‌ڕێ ئه‌گه‌ر که‌سێکی دیندار بوو وه‌ك ئه‌رکێکی قیامه‌تی ئه‌گه‌ر که‌سێکی خۆ به‌ڕۆشنبیر زانه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زانیاریه‌کانی خۆی با له‌لای بمێنێته‌وه، وه ئایا ئه‌م نوسینه‌ی من تا چه‌ند ڕاسته مه‌به‌ستیشم زیه‌تر له‌وه‌یه که هه‌موو مرۆڤێك به‌رپرسه له چاره‌نوس و به‌دیهێنانی به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ خۆی ئه‌مه له ڕووه ئه‌بیستمۆلۆژیاکه‌وه واتا ژێرخانه مه‌عریفیه‌کان له‌وانه‌یه پرسیاره‌که به دیوێکی تردا وا لێبکه‌ین که ئه‌گه‌رهیچ که‌سێك خاوه‌نی زانیاری نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر بیر‌و بۆچون و یاخود ئاین و ئایدۆلۆژیا‌و یان فکرو مه‌نهه‌جێك زۆر عه‌یبه که دوای بکه‌وێت وه یان ئه‌گه‌ر زانیاری له‌سه‌ر نه‌بێت وه قسه‌شی له‌سه‌ر بکات ئه‌وه له هه‌مووی عه‌یبتره کورد ووته‌نی (عوزر له قه‌باعه‌ت خراپتره) وه‌کو عه‌رزم کردن ئێمه ده‌زانین که ئه‌مڕۆ سێ ئاینی گه‌وره‌ی خودایی وان له به‌رده‌ستماندا.
یه‌که‌م: ئاینی یه‌هودی که په‌یامبه‌ره‌که‌ی (مو‌سا) (سه‌لامی خوای لێبێت) بووه ئێستا که‌سانێك په‌یڕه‌وی ناکه‌ن جگه له پاش ماوه‌کانی به‌نی ئیسرائیل نه‌بێت که سه‌رجه‌م ژماره‌یان له جیهاندا ناگاته (20)ملیۆن که‌س چونکه جوله‌که‌کان کردویانه‌ته ئاینێکی نه‌ته‌وایه‌تی و ناسیۆنالیستی که سه‌ر به ئیسرائیلن واتا له نه‌وه‌ی (یعقوب)ن گومانیشی تێدا نییه له ڕووی فکره‌وه که ئه‌مه دینێکی ده‌مارگیریه‌وه ده‌رگا له‌سه‌ر خۆ داخستنه.
ده‌مارگیری و دابڕان ده‌روێنێ له ناو خه‌ڵکیدا وه خه‌ڵکی فێری دوژمنایه‌تی ده‌کات ئه‌م ئه‌ینه‌ی که بۆ (مو‌سا) ( سه‌لامی خوای لێبێت) هاتوه که په‌یامه‌که‌ی ته‌وراته هه‌موو ده‌قه‌کانی هه‌ڵشێوێنراون به‌سه‌ر یه‌کتریدا .
ئه‌و کتێبه‌یه که ئه‌مڕۆ فڕی به سه‌ر کتێبی خواوه نه‌ماوه.
واتا دروست کراوی ده‌ستی ئه‌حباره‌کانه ئه‌توانین پێی بڵێین ئاینی ئه‌حباری.
چونکه ئه‌و په‌یامه‌ی که له ته‌وراتی ڕاستیدا هاتوه ئه‌و په‌یامه نییه که ئێستا له‌م ته‌وراته‌دا هه‌یه وه په‌شان باسی ده‌ست کاری کردن و ده‌قکانی یه‌ك به یه‌ك ده‌که‌ین ئه‌مه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ چونه ناو ئه‌ینی یه‌هودیه‌ته‌وه.
دووه‌م: ئاینی مه‌سیحی ئه‌م ئاینه‌ش له پاش مه‌سیح( سلاوی خوای لێبێت) دوچاری گۆڕین وده‌ستکاری وشێواندن بوو لێکۆڵه‌ره‌وان له کاروباری مه‌سیحی دا خۆیان دانیان به‌م ڕاستیه‌دا ناوه خۆیان ئه‌و ئه‌نجامه خه‌ته‌رناکه‌یان بڵاوکردۆته‌وه که ده‌ڵێن گوایه ئه‌و بۆچونانه‌ی که له ئه‌ینی مه‌سیحی دا هه‌یه بۆچونه‌کانی باوکه
( پۆڵسه) .
ئه‌مه‌ش له ڕاستیدا هیچ بنه‌مایه‌کی تێدا نه‌ماوه هه‌ر هه‌مووی ده‌ستکاری کراوه له‌سه‌ر ده‌ستی پۆڵسی جوله‌که.
سه‌ره‌تا پێم خۆشه مێژوویه‌کی (پۆڵس)باس بکه‌م که کێ یه و له کوێ وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه دیاره که (پۆڵس) ناوی (شائول)ه له ڕه‌گه‌زو نه‌ژادی ڕۆمانیه له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا، له قودس خویندویه‌تی وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ کرد له‌سه‌ر ئاینی یه‌هودی په‌روه‌رده و گه‌وره بووه. له ناو خه‌ڵکیشدا به کابرایه‌کی باوك دۆست و نیشتمان په‌روه‌ر ناسرابوو وه ماسیحیه‌کانیشی ده‌چه‌وسانده‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
پۆڵس خۆی یه‌کێك بوو له‌وانه‌ی شایه‌دی به‌رد بارانکردنی (ئیستفانۆس) بوو وه خۆشی به‌شدار بوو له‌و کاته‌دا.
ئیستفانۆس له‌لای مه‌سیحیه‌کان به شه‌هیدی یه‌که‌م و پیاوێکی گه‌وره ده‌ناسرێت له ساڵی (30)ی زایین‌دا له لایه‌ن ڕۆماوه داوای لێکرابوو که بچێت بۆ دیمه‌شق بۆ به‌ره‌نگاری کردنی مه‌سیحیه‌ت به‌ڵام دواتر وای بڵاو کرده‌وه که مه‌سیح هاتۆته لای و کاتێك که چوه بۆ دیمه‌شق، گوایه مه‌سیح پێی ووتوه بۆ ده‌م چه‌وسێنیته‌وه ئه‌ویش له دیتنی ئه‌و نوره‌ی مه‌سیح سێ ڕۆژ کوێر بووه و پاشان چۆته ناو دیمه‌شق و له‌وێ چاوی کراوه‌ته‌وه ئیتر له‌و سه‌رده‌مه‌وه چاو و دڵی که‌وتۆته کار وه ده‌ست به‌کار بووه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیح.
به‌ڵام له ڕاستیدا مێژوو نوسان ده‌ڵێن که ئه‌مه فێڵ بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور وئه‌حکامه‌کان بگۆڕێت و به بیر‌و بۆچون و داهێنانێکی نوێ بیان نوسێته‌وه که ئه‌ویش بریتیه له بیری سێگانه (الثالوث).
بزانین چۆن گۆڕانکاری و ده‌ست کاری له‌هه‌ردوو ئاینی یه‌هودی و مه‌سیحی دا کراوه گومان له‌وه‌دانیه که ئێمه‌ی موسڵمان هه‌ردوو په‌یامه ئاسمانیه‌که به نێردراوی خوای گه‌وره‌ی ده‌زانین وه گومانیشمان له‌وه‌دا نییه که ده‌ست کاری کراوه، واتا ئه‌م دوو ئاینه ئه‌توانین بڵێین بیر‌و بۆچونی قه‌شه‌کان و ئه‌حباره‌کانه که جگه له داستانی ئه‌فسانه و شتی ناواقعی شتێکی دیکه به‌رچاو ناکه‌وێت تیایدا.
کاتێك که سه‌یری چه‌مك و ده‌قه‌کان ده‌که‌ین له هه‌ردوو په‌رتوکدا تێگه‌یشتنێکی ووشك و زشت و شێواوی پێوه دیاره به هیچ جۆرێك بیری ئیمان و باوه‌ڕ ناتوانێت ته‌عبیر له بانگه‌وازی په‌یامی ئه‌و په‌یامبه‌ره ناکات جا بۆ زیاتر باس کردنی ئه‌م باس و بابه‌ته با سۆراخێك به نااو ته‌ورات و ئینجیلی ئه‌م ڕودا بکه‌ین به باشی سه‌رنجیان بده‌ین و لێیان بکۆڵینه‌وه تا بزانین به‌رجه‌سته ترین و زه‌ق ترین نیشانه‌کانی گۆڕین و ده‌ستکاریه‌کی ڕوون و ئاشکرای په‌یامی مه‌سیحی له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که یه‌ك ئینجیل هاتۆته خواره‌وه بۆ (عیسا) (سڵاوی خوای لێبێت) که‌جی ئێستا به چوار ئینجیل ناسراو و به‌ناوبانگه سه‌رباری به‌کار هێنانی ده‌یان ئینجیلی دیکه‌ش هه‌مووی لافی ئه‌وه ده‌ده‌ن له ئینجیلی ئه‌وان سروشتێکی خوایه له کاتیکیشدا که هه‌موو ئینجیله‌کان له ڕووی گیان و ئایدیا‌و بیر‌و بۆچونه‌وه هاتۆته خواره‌وه بۆ (عیسا) (سڵاوی خوای لێبێت) بۆیه ده‌پرسین که ئه‌م ئاینه ئاینێکی لۆژیك نییه ده‌کرێ بپرسین له مه‌سیحیه‌کان ئه‌م دوو ئینجیله له کوێوه هاتوون تکایه وه‌ڵام وه هه‌موشی بیری سێگانه ده‌خاته ڕوو واتا باوك و دایك وه ڕۆحێکی پاك. که له ڕاستیشدا پێغه‌مبه‌ر مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) بانگه‌وازی بۆ یه‌کتا په‌رستی کردوه.
ئه‌گه‌ر دیقه‌تی چه‌ند ده‌قێکیش به‌ین ئه‌گه‌رچی گۆڕانکاریشیان پێوه دیاره دان به یه‌کتا په‌رستندا ده‌نێت له وانه‌وه‌یه که له (یوحه‌نا) دا ڕیوایه‌ت کراوه که ده‌ڵێ
[ ژیانی هه‌تا هه‌تای ئه‌و ژیانه‌یه که بتان ناسن به‌وه‌ی که ته‌نها تۆی خوای حه‌قیقی و ڕاسته‌قینه یه‌سوعی مه‌سیحیش هه‌ر تۆ ناردوته]ئه‌مه‌س ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که خوا تاك و ته‌نهایه‌و مه‌سیحیش فرستاده‌ی خوایه هه‌روه‌ها
(مه‌رقه‌ص) له به‌شی دوانزه‌هه‌می ئینجیله‌که‌ی خۆیدا هه‌مان شایه‌دی یه‌کتاپه‌رستی له‌چه‌ند جێگایه‌کدا ده‌دات ده‌ڵێ[یه‌کێك له هۆشمه‌ند ونوسه‌ره‌کان له یه‌سوعی پرسی ده‌رباره‌ی یه‌که‌م وه‌سیه‌ت و ڕاپرسی، ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه، ووتی یه‌که‌م وه‌سیه‌ت وراپرسی ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل گوێ بگره په‌روه‌ردگار خوای ئێمه‌یه ئه‌ویش یه‌ك خوا و په‌روه‌ردگاره نوسه‌ره‌که پاشان پرسی ووتی ئه‌ی مامۆستا؟ که‌واته ئه‌ویش یه‌کێکه وه جگه له‌ویش یه‌کێکی ترنییه کاتێك یه‌سوع بینی که ئه‌و به ئه‌قڵ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ووتی تۆ له فریشته‌کانی ئاسمان دوور نیت]، به‌لام ئایدیای شێواو ده‌ستکاری کراوی پۆڵس هه‌موو چه‌مك ومه‌فهوم و حه‌قیقه‌تی یه‌کتا په‌رستییه سڕیه‌وه پاشماوه‌ی یه‌هودی خسته ناو واتا ئایدیای سێگانه( سێ خوای) خسته ناو.
پێم خۆشه ئه‌وه‌تان عه‌رز بکه‌م ئه‌و به‌ڵگه ڕونانه‌ی که نیشانه‌ی ده‌ست هه‌ڵبه‌ست وگۆڕینی ئاینی مه‌سیحی و یه‌هودین بریتین له‌م به‌ڵگانه.
یه‌که‌م: له ناوبردنی بیری یه‌کتاپه‌رستی هێنانه‌کایه‌ی بیری بت په‌رستی وه‌ك شرك و هاوه‌ڵدانان بۆ خوای گه‌وره له هه‌مووی نه‌گبه‌تی تر جه‌سته‌دار کردنی خوا واتا خوا موجه‌سه‌م بکرێت له‌وه‌ش ماڵ وێران تر که مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت) بکرێت به خوا یان کوڕی خوا.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر جوان وورد بینه‌وه له ئاینی ماسیحی کوت ومت لێکچونه له‌گه‌ڵ بت په‌رستی باوی سه‌رده‌می ڕۆمه‌کان. که‌له ڕاستیدا ڕووی بێگه‌ردو دره‌خشانی ئینجیلیان شێواند هه‌رچی بیری زشت و شێوا و به‌ناو ئه‌یدیایه‌کی نوێ خرایه ناو ئینجیله‌وه که هه‌مووی ده‌قی نامۆ‌و دوور له ڕستی نیشان ده‌دات که دووره له بێگه‌ردی ئینجیلی ڕاسته‌قینه لای هه‌موشتان ئاشکرایه له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا ڕاهیبێك و قه‌شه‌یه‌ك با ئاره‌زوی خۆی نوسیویه‌تیه‌وه، وه به‌کار کردنه سه‌ر ئه‌و شارستانیه‌تیانه‌ی که له سه‌ریان بووه ئه‌گه‌ر دیقه‌تی ئاینی مه‌سیحی بدرێت هه‌ر له کاتۆلیك و پرۆتستانت و ئۆرتۆدۆکس لێکچوی ئاینی ئه‌قدومیه‌کانه یان ئاینی کریشنا یان ئاینی هیگنی که ئه‌م ئاینانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاینی یه‌ك بوونی باوك و کوڕ که سه‌رچاوه‌که‌ی ئاینی کۆنی به‌رهه‌می یه که له حه‌زاره‌تی ڕۆمه‌کان سه‌رچاوه‌ی گرتوه هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن که ئه‌م ئاینانه له هیندستان و ووڵاتی پارسه‌وه هاتون.
دووه‌م: بریتیه له‌و به‌ڵگه‌یه‌ی که ئه‌م ئاینانه سه‌دت کاری کراون که ئێستا له ده‌ستی جوله‌که و گاوره‌کاندان به‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ران به خراپه‌کار و زینا کار‌و مه‌ی خۆر و شه‌رواڵ پیس ناوخه‌نگ ده‌که‌ن که لای هه‌موشتان ئاشکرایه که پێغه‌مبه‌ران پاك و بێگه‌ردن که ته‌ورات و ئینجیل شێوێندراون و پڕن له‌م چه‌شنه تانه‌و ته‌شه‌رانه. بۆ نمونه له ته‌وراتدا هاتووه له باسی داستانی لوط پێغه‌مبه‌ردا (سڵاوی خوای لێبێت) که له‌گه‌ڵ دوو کچه‌که‌ی خۆیدا له چیا له به‌شی نۆزده‌هه‌می سه‌فه‌ری که بریتیه له
( پێکهاتن واتا التکوین) هاتووه که [خوشکه گه‌وره‌که‌ی به خوشکه........ بچوکه‌که‌ی ووت خۆت ده‌زانی که باوکمان پیر بووه له‌م سه‌رزه‌ویه‌شدا پیاوێك نییه بێته لامان واتا له‌گه‌ڵمان جووت بێت وه‌ره با پێکه‌وه مه‌ی ده‌رخواردی باوکمان بده‌ین و له‌گه‌ڵی جوت بین تا وه‌چه‌یه‌ك له باوکمان بخه‌ینه‌وه که دوو شه‌و ماییان ده‌رخواردی باوکیان دا وه هه‌ردوو کچه‌که‌شی له‌گه‌ڵیا جووت بوون، وه هه‌ردوکیان سکیان له باوکیان پڕ بوو گه‌وره‌که‌یان کوڕێکی بوو له باوکی ناوی نا "موئاب" که به باوکی موئابیه‌کان ناسراوه وه بچوکه که‌شیان کوڕێکی بوو ناوی نا "بن عه‌می" که ئه‌ویش به باوکی به‌نی
عه‌مون ناسراوه] هه‌روه‌ها له به‌شی یازده‌هه‌می بابه‌تی "سمۆئیلی" دوه‌مدا هاتوه که پێغه‌مبه‌ر داود (سڵاوی خوای لێبێت) له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی "ئۆریای" موجاهیدی باوه‌ڕدار که لایه‌نگری خۆی بوو زینای له‌گه‌ڵدا کردوه ده‌ڵێ کاتێکیش که ویستی خۆی له ئۆریا ی ڕزگار بکات ناردی بۆ جه‌نگ له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه دایناو کوژرا ئه‌ویش ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ژنه‌که‌یدا. هه‌روه‌ها له به‌شی (38)دا له ته‌وراتی سه‌فه‌ری پێك هاتن واتا ته‌وراتی "تکوین" هاتوه که (یه‌هوزای کوڕی یه‌عقوب) زینای له‌گه‌ڵ ژنی کوڕه‌که‌ی خۆیدا کرد که ناوی "سامار" بوو ده‌ڵێ :[ژنه‌که له یه‌هوزا سکی پڕ بوو دوو کوڕی لێی بوو ناوی نان "فارص" وه "زارح"] جا ئینجیلی مه‌تا له به‌شی یه‌که‌مدا کێشه‌که له‌وه‌دایه که نه‌سه‌ب و ڕه‌گه‌ز و نه‌ژادی یه‌سوعی مه‌سیح و سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر و داودی باوکی سوله‌یمان (سڵاوی خوا له‌سه‌ر هامویان بێت) له وه‌چه‌ی "فارص" ناوزه‌نگ ده‌کات له ئه‌نجامی زینای یه‌هوزا له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ی "سامار"ی کوڕی خۆیدا کردی .
هه‌روه‌ها به‌شی یه‌که‌می کتێبی ( هۆشه‌ع )دا هاتووه که یه‌که‌م قسه‌ی خوا که کردی له‌گه‌ڵ هۆشه‌عدا:- ووتی بڕۆ بۆ خۆت به‌زینا ئافره‌تێك بدۆزه‌ره‌وه هه‌ر به‌زیناش چه‌ند منداڵێكی لێبهنه به‌رهه‌م ، چونکه زه‌ووی هه‌موو بۆن به‌زینا کار و وازیان له خوا هێناوه، ئه‌ویش چوو
(جومره‌ی کچی ویلامی ) گرت و سه‌رنجام سکی پڕ کرد که دوو کوڕی بوو به ناشه‌رعی واتا به زینا.
هه‌ر له به‌شی سێهه‌م هاتوو که ده‌ڵیت به هۆشه‌ع ئافره‌تێکی تر له به‌نی ئیسرایل بۆ زیناکاری به‌کاربێهنه، هه‌روه‌ها له به‌شی دووهه‌می ئینجیلی یوحه‌نادا هاتوه ده‌ڵێ گوایه......
مه‌سیح (سڵاوی خوای لێبێت ) چووه بۆ لای کوڕێك که‌زه‌ماوندی هه‌بووه کوڕه‌که مه‌ی وشه‌رابی
لێ بڕاو بوو ئه‌ویش به موعجیزه‌یه‌ك شه‌ش کوپ شه‌رابی هێنایه به‌رده‌ست .
له به‌شی یه‌نزه‌هه‌می ئینجیلی لوقادا هاتوه که مه‌سیح مه‌یخۆرێکی زیاده ڕه‌و بووه .
له راستیدا ئه‌م جۆره ووته‌نه ده‌ست هه‌ڵبسراوی خۆیانه‌و دووره له ڕوخساری پاكی ئینجل وته‌وراته‌وه.
سێیه‌م:- بریتیه له‌وه‌ی که فه‌یله‌سوکان و یان بیرمه‌نده‌کانو مێژوو نوسه‌کان له‌باره‌ی ئاینه‌وه چۆن
ده‌دوێن یان پیاوانی ئاینی خۆیان، بۆنمونه (نیچه)له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت له مه‌ڕ یه‌و جیاوازیانه‌ی که‌له نێوان ئاینی مه‌سیحی وهه‌ڵبه‌ستراوه‌که‌ی (پۆڵس)دا ده‌ڵێت:-بانگه‌وازی مه‌سیح له‌راستی و جه‌وهه‌روناوه‌رۆك دا بانگه‌وازێکه بۆ سیسته‌م و هێزو ده‌سه‌ڵات.
به‌ڵام (پۆڵس)گۆڕی
بۆ ئاینێك که بۆته لانه‌ی ترسنۆك و تۆقیوه‌کان.
وه به‌رده‌وام ده‌ڵێت :- پۆڵس به وه ناوزه‌نگ ده‌کات ناوی لێناوه.....
(باسکاڵی یه‌هودیه‌ت) چونکه بڕوای پۆڵس له‌سه‌ر بنه‌مایی فرت‌و فێڵ و ئه‌فسانه ئاینه کۆنه‌کان دامه‌زراندوه.
کۆڵن یولسن:- ئه‌و له‌سه‌ر مه‌سییحیه‌ت ده‌ڵێت مه‌سیح ووتوێتی خۆت سه‌روه‌رو گه‌وره‌ی خۆت به به‌ڵام به جارێك پۆڵس ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ڵته‌کاندوه‌و گۆڕیویه‌تی له‌سر بنه‌ماراستی خۆی نه‌ماوه بۆیه نمونه‌ی نامه‌که‌ی پۆڵس دینێته‌وه که بۆ ڕۆمای ناردوه ئه‌م وته‌یه‌ی تێدا نوسیوه:
[با هه‌موو که‌سێك سه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات داران دابنه‌وێنێت، چونکه ده‌سه‌ڵات نایه‌ت تاخوا نه‌ی نێرێت وه‌هه‌ر که‌س له ڕووی ده‌سه‌ڵات داران‌دا بۆستێت که‌واته ئه‌و که‌سه له ڕووی ده‌سه‌ڵاتی خواداوه‌ستاوه] ماوه‌ته‌وه بڵێن بیروباوه‌ڕی ئێستای مه‌سیحیه‌ت له سه‌ر بنه‌مایی ده‌ستوره‌کانی مه‌سیح(سڵاوی خوای لێبێت) دانه‌مه‌زراوه به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌و ئیدیاو بۆچونه خورافیه‌ی که پۆڵس دایهناوه.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی شتێکتان بیربخمه‌وه که ئازادی خوازان ده‌ڵێن مه‌به‌ستی ئسلاحی وڕێفۆرمی پڕۆتستانتی به‌قانزاجی بیری ئاینی مه‌سیحی بوو! به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ڕاستیدا وانه‌بوو به‌ڵکو به قانزاج و به‌رژه‌وندی مه‌سیحییه‌تی پۆڵس بوو.
جیگه‌ی خۆیه‌تی مێژوو نوسی به‌ناوبانگ "وێڵز"به نمونه بێنمه‌وه که له کورته‌ی مێژووه‌که‌ی دا ده‌ڵێ:-مه‌سیح وئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌ی ئێستا ئاسمان و ڕێسمان له‌یه‌که‌وه دوورن، به‌ڵام مه‌سیحیه‌ت ئه‌مڕۆ بریتیه له‌وی که پۆڵس دایهناوه.
ئه‌ویش که‌له ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ی لاهوتی ده‌رسی خوێندوه بۆیه کاریگه‌ری ده‌ستوری بت په‌رستی میسریه‌کانی له‌سه‌ر بووه که ئاینه‌که‌ی ئه‌وان تیدا هاتووه که مرۆڤ ده‌بێت بتوێته‌وه له نێوان [باوك و کوڕ و گیانی پیرۆز]دا که له ئاینی میسریه‌کاندا [ئیزیس و هۆرس وسیزاییس] له‌وه‌وه سه‌ر چاوه‌ی گرتوه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت زۆربه‌ی مه‌سیحیه‌کان له شێوه‌ی خاچێکدا ئه‌م ده‌قه له‌سه‌ر سنگ و نێو چاویان ده‌یخوێنن به ناوی[ باوك وه دایك وه گیانی پیرۆز].
چواره‌م: خاڵی کۆتای بریتیه له ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا که به‌رده‌وام درێژه‌ی داوه به ناشرین کردنی شێوه‌ی مه‌سیحیه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی وای له خه‌ڵکی ئه‌م ئاینه گه‌یاند بوو ده‌توانن له گوناهه‌کانیان خۆش بێت له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هه‌ر له زه‌ویشه‌وه به‌هه‌شتیان پێ بفرۆشێت ئه‌گه‌ر چی خراپه‌کارو تاوانبار وسه‌رپێچیان ئه‌نجام دابێت
ئه‌ویش به کڕینی پسوڵه‌ی به‌رائه‌ت یان نامه‌ی لێبوردن پاك ده‌بونه‌وه دیاره پاپاکان به‌ڵێنی لێبوردن و لێ‌خۆش بون وسڕینه‌وه‌ی گوناهه‌کانیان تیا ده‌دا دیاره هۆکاره‌که‌شی وه‌رگرتنی چه‌ند به‌سته‌یه‌ك پاره بوو، چونکه ئه‌وان خۆیان به نوێنه‌ری خوا ده‌زانن ئه‌وان پیاوانی ئاینی بوون.
ئه‌مه نه‌ك هه‌ر دووره له راستیه‌وه به‌ڵکو گاڵته بازاڕیه‌که به ئاکاره به‌رزه‌کانی مه‌سیحیه‌ت .
هه‌ر قه‌شه‌و پاپاکان بوون حه‌رامیان حه‌ڵاڵ ده‌کرد وه یان به پێچه‌وانه‌وه به ئاره‌زوی خۆیان ووشه‌ی چاکیان ده‌به‌خشی به به‌گزاده‌و سه‌روه‌ت مه‌نده‌کان ئه‌م ده‌قانه‌ش که باسمان کرد له ڕێگه‌ی یه‌سوعه‌وه ده‌سه‌ڵات دراوه به پیاوانی ئاینی مه‌سیحیه‌ت بۆ نمونه نامه‌یه‌کی سه‌ده‌ی هه‌ژده که له دائیره‌ت و مه‌عاریفی ئه‌وروپی دا نوسراوه که بۆ به‌گزاده‌یه‌ك له به‌گزاده‌کانی ئیتالیا نوسراوه و ده‌ڵێت [ ئه‌ی فڵانی کوڕی فڵان یه‌سوعی په‌روه‌ردگارمان به‌زه‌ی به تۆ به‌خشی ئه‌ویش خۆی به شایسته گه‌یشت به ئێش و ئازاره‌کانی خۆی دا له خاچ له‌به‌ر تۆ منیش ئه‌و ده‌سه‌ڵات و نوێنه‌رایه‌تیه‌م پێ دراوه له ته‌واوی گوناهه‌کانت خۆش بم ئه‌و ده‌سه‌ڵاه‌ش کڵێسا فه‌رزی کردوه وه من خۆم ده‌ت بوورم له ته‌واوی گه‌ناهه‌کانت و زیاده ڕه‌ویه‌کانت ئه‌گه‌ر چی تاوانه‌کانیشت گه‌وره بن و به‌قه‌د ده‌ریایه‌ك بنئه‌وه تۆمان پاك کرده‌وه له‌لایه‌ن پاپای باوکی پێڕؤض ووي كورسی نووێنه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیت.
...............................................................................................................................
تێبینی: هه‌رچی ووشه‌ی "رب" هه‌یه کراوه به "الاب" له ئینجیل‌دا
***********
ئه‌مه‌ش مشتێك بوو له خه‌روارێك له سه‌ر ئه‌و بنه‌مای&