تێگه‌یشتنی زیاتر له بیری ئیسلامی و ڕێچکه‌ی عه‌له‌مانیه‌ت
ئاماده کردنی بۆ ڕێگای ڕاستی : ماکوان
به‌شی یه‌که‌م
پێگه‌یشتنی ئه‌م بیره و سه‌رهه‌ڵدانی
خوێنه‌ری ئازیز ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بیر بخه‌مه‌وه که سیکۆلار له سه‌رده‌می قۆستهنتهنیهوه ده‌ستی پێ کردوه یان کۆمه‌ڵه‌ی نقی که له‌سه‌ر بنمای ئه‌و ده‌سته واژه ده‌ستی پێکردوه، که ده‌ڵێت {پاره‌ی قیسه‌ر بۆ قه‌یسه‌ر وه ماڵی خوا بۆ خوا}
{أعط مال قيصر لقيصر و مال الله لله}.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه و پێویسته له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌می له‌دایك بوونه‌وه باسی ده‌که‌ین(ڕێنسانس) زیاتر درێژی ناکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لا ڕێمان نه‌کات به هه‌ندێك باسی باوه‌ڕه‌وه، به‌ڵام له دوای شۆڕشی فه‌رنساوه ده‌ستی پێ‌کرد که مێژوه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه بۆ (1781)ز که به یه‌که‌م ده‌وه‌ڵه‌تی سیکۆلاریزم واتا لادینی داده‌نرێت.
دیاره ئه‌مه وه‌ك میژوو،به‌ڵام بابزانین کێ له‌م زه‌مه‌ندا زاده‌ی ئه‌م بیره بوون
ئهوکهسهنهی که ده‌ستیان هه‌بووه له‌م بیره‌دا وبنهمایی فکری و فه‌لسه‌فیان بۆ دارشتوه زۆرن ،به‌ڵام به‌ناوبانگ و رائیده‌کانی بریتین له:
یه‌که‌م:( جان جاك ڕۆسۆ) له ساڵی (1787) کتێبکی نوسی به‌ناوی
{ كتاب العقد الاجتماعي الذي يعد إنجيل الثورة}که وه‌رگیراوه.
دووه‌م:(مۆنتسکۆ) ئه‌ویش کتێبێکی نوسی ئه‌و سه‌رده‌مه که ڕاڤه‌ی فیکر سیکۆلار بوو به ناوه‌ی {مونتسكيو له روح القوانين}.
سێیه‌م:( سیبنوزا) ئه‌مه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك (یه‌هودیه)، به‌ڵام له جیهانی سیکۆلاردا به په‌شه‌نگ پێشه‌وا ده‌ژمێریت له ڕاستی دا یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی که ئه‌م بیره‌ی دارشت بۆ یاسا.{ للحياة والسلوك وله رسالة في اللاهوت }
چواره‌م : (ڤۆڵتێر) ئه‌میش یه‌كێکه له ڕابه‌رانی ئه‌م بیره کتێبی {یاسا سروشت}
نووسی له ڕووی سیاسیه‌وه خاوه‌نی ئه‌وه یاسا سروشتیه ئه‌قلانیه که بانگێشته‌ی بۆ ده‌کرد .
پێنجه‌م:( کانت ) به‌یه‌كێك له خاوه‌ن مه‌نهه‌جێکی ده‌ده‌نرێت له‌م بیره دا یان بڵێن خاوه‌نی مه‌نه‌فێستی تایبه‌تی خۆیه‌تی به‌م بیره که‌له ساڵی (1804) نووسی به ناوی {ئاینی کانت له سنوری هزردا}.
شه‌شه‌م:(ولیم جودین) که‌سێکه به نقیب و زانیانی ئه‌م بیره یه که له ساڵی (1793) دوو کتێبی نووسی به ناوی { داد په‌روه‌ری له ڕامیاریدا، بانگه‌واز بۆبێ دینی یان جودای دین له ده‌ووڵه‌ت }.
حه‌وته‌م: بۆ زیاتر پشتگیری له‌م فیکره تیۆری پێشکه‌وتن خۆی نواند خۆی ده‌ر خست له ناو ده‌ره‌کانی گه‌وه‌ره زانیانی ئه‌و سه‌رده‌مه بریتی بوون له (داروین) له ساڵی (1859)دا کتێبێکی {اصل الانواع} نووسی.
هه‌شته‌م : پاشان سه‌رهه‌ڵدانی (نیچه) یان (نیشته) بانگه‌وازی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه کرد ئه‌وا خوا مردوه مررۆڤ به‌رز ده‌بێته‌وه .
نۆهه‌م: بریتین له ( دوور کایم) و(فرۆید) له‌سه‌ر بنمایی سێکس که ده‌ڵێن پاڵنه‌ری سێکسی له هه‌موو کات و سات دا یان مرۆڤ له گۆشه نیگای که‌رت بوونه‌وه.
ده‌یه‌م: (کارڵ مارکس) که خاوه‌نی ڕاڤه‌ی میژووی ماده‌یه‌و بڕوای به گۆڕانکاری حه‌تمی و، یه‌که‌م بانگه‌واز که‌ری شوعیهته خاوه‌نی ئه‌و ووته‌یه که ده‌ڵێت {دین ئه‌فیونی گه‌لانه}
یازده‌هه‌م:(جان پۆڵ سارته‌ر) ئه‌میش بانگه‌وازی بۆ وجودیه‌تی بێ باوه‌ڕی کرد.
به‌گشتی ئه‌مه ئه‌و بیر ماندهنه بوون که له ئه‌وروپا سه‌ریان هه‌ڵداوه له سه‌ده‌کانی پێشودا ئه‌مانه ده‌ستیان هه‌بووه له سه‌پاندنی دا و هه‌ڵیان داوه بۆ
پیاده کردنی له ئه‌ورپاو وا ئێستا کاری بۆ ده‌کرێت له جیهاندا ده‌یانه‌وێت له ووڵاتانی ئیسلامی ئه‌م بیره بچسپێنن به‌تایبه‌ت هێنانه کایه‌ی له ڕۆژهه‌ڵات.
ئه‌وه‌ی که گرنگه ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین ئه‌ویه که ئه‌م بیره له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات زۆر نامۆیه ئاشنا نیه به ژینگه که‌ی بۆیه هه‌رگیز بڕوام نیه بچه‌سپێت چونکه زاده‌ی بیرێکه که له جێگا‌و کاتی تایبه‌تی خۆیدا له بارانبه‌ر ئاینی مه‌سیحی هاته ناو کایه‌ی ڕامیاری.
له فکر یشدا هه‌ر وایه، کاتێك ده‌ته‌وێت بیرێك بڵاو بکه‌یته‌وه ده‌بێت پێشتر خوێندنه‌وه‌یه‌كت بۆ ناسینی کۆمه‌ڵگاکه‌ی هه‌بێت ئه‌م بیره له‌ووڵاتانی ئیسلامی‌دا وه‌ك داری توو وه‌یه که هه‌رگیزاو هه‌رگیز نا‌توانیت له ووڵاتێکی وه‌ك نه‌رویژ یان سوید بیڕوێنت له به‌ر یه‌وه‌ی نامۆیه به ئاو هه‌واکه‌ی هه‌ر گیز به‌ر ناگرێت وه هاوکێشه‌که‌ی که به کاری دێنن له‌به‌رانبه‌ر ئیسلامدا به چاوی ئاینی مه‌سیحی سه‌ری ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆیان که‌وتونه‌ته ناو گیژاوی فکر و ده‌رباز بونیان زۆر ئاسته‌مه، له به‌ر ئه‌وه وا تێگه‌یشتون که 1+1 ده‌کاته دوو له ڕستیدا له بنه‌مای بیرکاری‌دا وایه، به‌ڵام لا بنه‌ما ی فکری‌دا ئه‌مه ئاسته‌مه باکاته دوو چونکه یه‌ك پرته‌قاڵ و یه‌ك سێ‌و ناکه‌ته دوو پارتاقاڵ یان دوو سێو‌و له به ئه‌وه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه بیره‌که لا جێگای خۆیدا له‌وانه‌یه سه‌رکه‌وت وبۆبێت به‌ڵام له ژینگه‌یه‌کی تردا ئه‌و کاره‌ی پێناکرێ.
له ڕاستیدا ده‌بێت بزانین هاتنه کایه‌ی بیری سیکۆلاریزم له ڕۆژهه‌ڵات له سه‌ر ده‌ستی کێ بوو له کوێوه ده‌ستی پێ‌کرد.
هاتنه کایه‌ی له ڕۆژهه‌ڵات له‌ساڵی (1883)دا (SECULARISM)
له‌سه‌ر ده‌ستی (خدێوی ئسماعیل) بوو که ئه‌م پیاوه عه‌شقی غه‌رب بوو ده‌یویست
که میسر بکاته ئه‌ورپای سه‌رده‌م.
به‌ڵام ئه‌وامان له بیر نه‌چێت له سه‌رده‌می هێرشی( ناپلیۆن) بۆ میسر ئه‌ویش هۆکارێك بوو بۆ هاتنی (عه‌لمانیه‌ت).
وه له هندستانله ساڵی (1791)بوو دیاره پێشتر له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو .
پاشان له جه‌زائیر له ساڵی (1830)دا، به‌ڵام له تونس و مه‌غریب (1906)دا وه له (1913)له‌وێوه ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان له دوای ڕوخاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی یان خه‌لافه‌تی عوسمانی له تورکیا له سه‌ر ده‌ستی (مصطفى کمال ئه‌تاتورك)وه پاشان هه‌ر له سه‌دی بیستدا له ووڵاتانی عێراق و ئێران و لوبنان و ووڵاتانی تری ئیسلامی ده‌ستی پێ‌کرد .
ئه‌و که‌سانه‌ی که کاریان بۆ کرد له‌م ووڵاتانه ناسراوترینیان بریتی بوون :
{احمد لوطفى سید، اسماعیل مضهر، قاسم امین، طه حسین، عبدالعزیز فهمی، مشیل عفلق، أنطون سعادة، سوكارنو، سوهارتو، نهرو ، مصطفى كمال أتاتورك، جمال عبد ناصر،انورسادات،د فواد زکریا،فرج فوده...هتد .}
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ناسینی عه‌لمانیه‌ت
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی