تێگه‌یشتنی زیاتر له بیری ئیسلامی و ڕێچکه‌ی عه‌له‌مانیه‌ت
ئاماده کردنی بۆ ڕێگای ڕاستی : ماکوان
به‌شی یه‌که‌م
هۆکاری دروست بوونی ئه‌م بیره
هۆکاره‌کانی برتین له :
یه‌که‌م: نه‌هێشتنی پیاوانی دین
دووه‌م : رێگا گرتن له زانست
سێیه‌م: کوشتن و زیندانی کردنی زانا ودانش مهنداهکان و بیرمه‌نده‌کانو فیله- سوفه‌کان.
ئه‌م هۆکارانه بووه به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م بیره زیاتر دروست بێت سه‌رهه‌ڵبدات له ووڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا قیسهرهکان و به‌گ زاده‌کان
بۆ ووه‌ڵامی هۆکاری یه‌که‌م له ناو ئیسلام دا ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی که بۆ پیاوانی ئاینی هه‌یه له ناو ئیسلامدا ده‌ست ناکه‌وێت .
چونکه پیاوانی دینی مه‌سیحی به‌ناوی خۆیانه‌وه یاسا‌و رێسایان ده‌رده‌کرد تا وای لێهاتبوو به‌هه‌شت و دۆزه‌خیان به به مه‌تر ده‌فرۆشت و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکیان داگیر ده‌کرد به ناوی پیرۆزیه‌کانه‌وه، له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه بوو
که پیاوانی دینی پیرۆزیان ده‌دا به ده‌سڵاتی قیسهرهکان و تا خه‌ڵکی له به‌رده‌میاندا ده‌سته‌و سان بن، به‌ڵام له ئیسلامدا له هیچ زه‌مه‌نێکدا پێشه‌وایانی ئیسلام پیرۆزیان نه‌ده‌وه به ده‌سڵات و هه‌میشه شه‌ریان بووه له سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی به هه‌زاران نمونه‌مان هه‌یه بۆیه لێره دا ده‌ڵێن: خۆ فه‌رز کاردنی یه‌کمیان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه که سه‌رانی سیکۆلار بیریان لێکردۆته‌وه.
بۆ وه‌ڵامی دووه‌م : ده‌ڵین سه‌رتای ده‌به‌زینی ئایه‌تی قورئانی پیرۆز به زانست ده ست پێده‌کات، هه‌ر گیزاو هه‌رگیز له ناو ئاینی ئیسلامدا ده‌قێك نیه که زانستێک ره‌ت باکاته‌وه مه‌گه‌ر خراپه‌ی هه‌بێت بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌نا، هه‌مێشه پشتگیری زانست و هه‌موو فه‌رهه‌نگه زانستیه‌کانی تر بووه له مێژووی چوارده سه‌ده‌ی ئیسلام ئه‌وه دیاره که‌س ناتوانێت نکوڵی لێ بکات، به هه‌زاران دانیشمه‌ند و فه‌یله سوفی به‌رهه‌م هێناوه نمونه‌کانی دیارن.
بۆ وه‌ڵامی سێیه‌م : ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ڕێگای له زانست نه گرتبێت ئه‌وا هه‌رگیز که‌سێکی ئازار نه‌داوه که خاوه‌نی داهێنان بووبێت وه هه‌میشه له بیتولمالی موسڵمانان یارمه‌تیان داون کار ئاسانیان بۆ کراوه یارمه‌تی داروان ته‌نانه‌ت خاوه‌نی چه‌ندین زانکۆ بوون له ووڵاتانی ڕۆژئاوا، ته‌نانه‌ت له ناو خۆدا به چه‌ندین زانستی فیزیا و ماتماتیکی کیمایی که ئیسلام خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌که‌یه‌تی دامه‌زراون ئیستاش جێگای شانازی مۆسڵمانن له ووڵاتانی جیهان وه‌ك بیردۆز به کار ده‌هێنرێت.
به‌ڵام که‌سێکی وه‌ك (جرادانۆ) که خاوه‌نی دروست کردنی تلسکۆب بوو له ساڵی(1642 )به ده‌ستی کلێسا کوژرا وه نمونه‌ی تر زۆرن باسی لێوه بکه‌ین نامه‌وێت ته‌رخانی بکه‌م بۆ ناو که‌م تا زۆر خه‌ڵکی ئاگاداری ئه‌وه‌ن به‌ڵام
ئیسلام له مێژووی خۆیدا داهێنه‌رێکی نه‌کوشتوه به‌ڵکو ده‌ست گیرۆی خه‌ڵکانی بێباوه‌ڕی کردوه بۆ داهێنانی زانست.
زۆر جار نمونه‌ی (حه‌لاج) ده‌هێنه‌وه که گوایه ئه‌وه نیه ئیسلام زانایانی کوشتوه له ڕاستیدا (حه‌لاج) که‌سێکی داهێنه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو ده‌یوسیت ده‌ستکاری بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامی باکات له کاتێکدا دادگاکه‌ی زیاد له چل ساڵی خیاند و وه چه‌ندین مه‌زهه‌ب کۆک بون له‌سه‌ر کوشتنی، هۆکاره‌که‌ی زانست نه‌بوو به‌ڵکو ته‌ئویل و ته‌فسیر بوو له له بابه‌ته ئیمانیه‌کاندا که خۆتان مه‌به‌ستم سیکۆلاره‌کانه که ئیمان به زانست دانانێن!!
که‌واته هۆکاره‌که‌ی له سه‌ر ئێمه دروست نابێت به هه‌موو پێوه‌رێک جیاوازین له‌گه‌ڵ ئاینی مه‌سیح دا ناکه‌وینه یه‌ك ترازوو .
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ناسینی عه‌لمانیه‌ت
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی