تێگه‌یشتنی زیاتر له بیری ئیسلامی و ڕێچکه‌ی عه‌له‌مانیه‌ت
ئاماده کردنی بۆ ڕێگای ڕاستی : ماکوان
به‌شی یه‌که‌م
جۆره‌کانی عه‌لمانیه‌ت
دوو جۆر علمانیه‌ت هه‌یه:
یه‌که‌م :عه‌لمانیه‌تی {لیبراڵ} محایده واتا وه‌ک ئهورپاوئهمریکا ئازادی له کونجی مزگه‌وتێکدا برۆ چی ده‌که‌یت بیکه به‌ڵام که بوو یت به زۆرینه له‌سه‌رت ده ده‌ین وتانهنهت دروشمه ساده‌کانتان پێشل ده‌که‌ین وه‌ك فه‌رنسا چۆن سه‌رپۆشی قه‌ده‌غه کرد له زانکۆ‌دا که سه‌ره‌تا ترین مافی مرۆڤه، ئه‌وه‌یه که مرۆڤ چی حه‌ز پێباکات بی پۆشێت، به‌ڵام که سیمای ئیسلام پیشان بدات، بێگۆمان ده‌بێت قه‌ده‌غه بکرێت بانێکه‌و دوو هه‌وا!.
دووه‌م: علمانیهتی شوعیی یان کۆمه‌نستی ئه‌میش بریتیه له‌وه‌ی ڕوسیا که مۆسلمان نویژیان ده‌کرد ده‌بوو باج بده‌ن قه‌ده‌غه کردنی ئاینه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك!.
تێبینی : له راستیدا ده‌ڵێن با هه‌موو بیروو بۆچونێك ئازاد بێت به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئیسلامدا ئه‌و جورئه‌ته ناکان ده‌یانه‌وه‌ێت ئیسلام په‌راوێز بکه‌ن له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات له کاتێکدا توانای بڕێوه بردنی حوکمڕانی هه‌بووه تا ئیستاش له سه‌رتایی هاتنیه‌وه بۆ ساتهك له ده‌سه‌ڵات دانبڕاوه گه‌ر به ناویش بوبێت، هه‌ر فه‌رمان ڕه‌وایی خۆی کردوه که‌م تا زۆر پارت ڕێکخراو له سه‌ر بنه‌مایی ئاینی ئیسلام دروست بوون و هه‌ر ڕووله زیاد بووندان وێڕایی ئه‌و هه‌موو هێزه که له دژی به‌کاری دێنن ئه‌و هه‌موو ناو ناتۆره‌ی بۆ دروست ده‌که‌ن ڕۆژ به ڕۆژ له بره‌ودایه له هه‌موو هه‌واڵ ئاژانسه‌کاندا باسی ئیسلام هه‌ر یه‌که‌مه‌و موسڵمانان چۆن چالاکی ده‌که‌ن که‌واته وازمان لێبێهنن با کاری سیاسی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین یان له‌وه ده‌ترسن که له‌وان باشتر بین چونکه ئه‌گه‌ر هزرو ئهعقڵ نه‌ما ئه‌و کات با چه‌ک دێنه پێشه‌وه که‌واته ئێوه دۆڕاون به هه‌موو پێوهڕێك، ئه‌وه‌ی که بۆ خۆتان ڕه‌وایه بۆ مۆسڵمانانی به‌ڕه‌وا ببینن ئیمه‌ی موسڵمانان ته‌نها مزگه‌وته‌کانی خۆمانمان به‌سه بۆ کاری سیاسی بێ شك، ده‌توانی له میمبه‌ره‌وه ده‌سڵات بگرینه ده‌ست له‌وانه‌یه بڵێن با مزگه‌وت نبێته جێگایی سیاسی له‌کاتێك یه‌که‌م کاری پێغمبه‌ر خوا دروست کردنی مزگه‌وت بوو بۆکاری سیاسی، تا ده‌سه‌ڵاتی مۆسڵمانانی پێ ڕێكبخات و وه کردیشی هه له‌و مزگه‌وته‌وه توانی گه‌وره‌ترین ده‌سڵاتی ئیسلام دروست بکات تا ئێستا لێره‌و له‌وێ هه‌ر کاری خۆی ده‌کات ،له‌وانه‌یه بپرسن خۆ ئاینی مه‌سیحی که‌م تا زۆر ده‌سڵاتی هه‌بوو.؟
به‌ڵام له راستیدا ئاینی مه‌سیحی خۆی حوکمی نه‌کردوه به‌ڵکو پیرۆزی داوه به ده‌سڵاتی سه‌رده‌م، بۆیه ئه‌وان ئاینیان په‌راوێز کرد تا له پیرۆزی ده‌سڵاتی قه‌یسه‌رو به‌گ زاده نه‌جاتیان بێت.
به‌ڵام ئیسلام خۆی خاوه‌نی حوکم یاسا‌و ڕێسای تایبه‌ت به خۆیه له هیچ به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ر زه‌وی ناچیت قسه‌ی له سه‌ر هه‌موو شته‌کان کردوه هه‌ر له‌مزگه‌وت وه سه‌ر چاوه‌ی گرتوه که مزگه‌وه‌ت له ڕاسیدا جێگای په‌رله‌مانی موسڵمانه هه‌له وێوه هه‌موو یاساکان ده‌رده‌چن نه‌ك به ئاره‌زوو خه‌ڵکی سه‌رخۆش وشه‌ڕواڵ پیس، به‌ڵکو به ویستی خوا.
له هه‌مان کاتدا ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن با دین له ده‌وڵه‌ت جیابێته‌وه له گه‌ڵ ئه‌ویشدا خۆیان مزگهوتاکان به کار دێنن بۆ مه‌رامی گڵاوی خۆیان یان بۆ پڕوپاگه‌ندی حزبی خۆیان له‌ڕاستیدا مه‌وه‌ته‌وه بڵێن هه‌ر خۆتان به خۆتان بن سیکۆلاره‌کان.
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ناسینی عه‌لمانیه‌ت
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی