تێگه‌یشتنی زیاتر له بیری ئیسلامی و ڕێچکه‌ی عه‌له‌مانیه‌ت
ئاماده کردنی بۆ ڕێگای ڕاستی : ماکوان
به‌شی دووه‌م
ئیسلامی سیاسی چیه؟
سه‌ره‌تا له‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌م ئایا ئه‌م ووشه‌یه له‌کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، له ڕاستیدا ئه‌م ووشه‌یه له ناو ئاینی ئیسلامدا هیچ بنه‌مایه‌کی نیه به‌ڵکو ووشه‌یه‌کی داهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلامی پێ پۆلێن بکه‌ن تا دوو ئیسلام له به‌ر چاوی خه‌ڵکی دا دروست بکه‌ن ئیسلامیاکیان ئه‌وه‌یه که باوباپیرانمان کردویانه‌و بریتیه له نوێژ‌و ڕۆژوو حه‌ج و زه‌کات که له ڕستیدا ئیسلام گه‌ڕانه‌وه‌ی حوکمی خوایه بۆ سه‌ر زه‌وه‌ی که ده‌بێت به لای که‌مه‌وه یاساکانی ئیسلام به پیرۆزی ڕابگیرێن و ده‌سه‌ڵات له ژێر ده‌سڵاتی موسڵمانان بێت نه‌ك ووڵاتی ئیسلام بێت و کوفر حوکمی تێدا، بکات به هیچ جۆرێك ڕێگه نادرێت که خه‌ڵکانی تر حوکمی موسڵمانان بکه‌ن ده‌بێت کۆشش و خه‌بات بکرێت له وپێناوه‌دا بۆیه ئه‌م ناوه‌که پێ ده‌ڵێن ئیسلامی سیاسی دروست کراوه تا ئه‌و هه‌سته خه‌بات گێریه کۆششیه له‌ناخی مرۆڤی موسڵماندا نه‌هێڵن.
له ڕاستیدا ئیسلام هه‌ر ئیسلامه بۆیه هاتووه تا ده‌سه‌ڵات شه‌رع بچه‌سپێنێت کاریشی بۆ ده‌کات تا سه‌رکه‌وتنی نه‌ك له ووڵاتی موسڵمان به‌س به‌ڵکو له هه‌موو جیهان دا.
که‌واته ووشه‌ی ئیسلامی سیاسی هیچ بنمایه‌کی نیه ئه‌وه‌ی ئه‌و ووشه‌یه به‌کار بهێنێت یارمه‌تی دوژمنانی دینی ئیسلام ده‌دات.
پێویسته سیاسه‌ت به کارێکی شه‌رعی بزانین هه‌موو موسڵمانێك سیاسی بێت بویه به پێویستی ده‌زانم باسێكی سیاسه‌ت بکه‌ین بزانین چیه له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه له چه‌مكی سیاسه‌ت تێبگه‌ین پێناسه‌ی یه‌کی سه‌ره‌تایی
بکه‌ین و بیخینه ژێر پرسیاره‌وه بزانین ده‌گۆنجێت له گه‌ڵ ئیسلام وه‌ك تێگه‌یشتن له بنه‌ماکانی.
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ناسینی عه‌لمانیه‌ت
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی