تێگه‌یشتنی زیاتر له بیری ئیسلامی و ڕێچکه‌ی عه‌له‌مانیه‌ت
ئاماده کردنی بۆ ڕێگای ڕاستی : ماکوان
به‌شی دووه‌م
سیاسه‌ت چیه؟
سیاسه‌ت بریتیه : له شێوازی ئه‌و ده‌ستکه‌وت و قازانجانه‌یه، له پله‌ی یه‌که‌مدا
بریتیه له کاروباری ده‌وڵه‌ت، ڕێبازی ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه بردنی ووڵات، دیاری کردنی شێوه‌کانی ئه‌رك و ناوه‌ڕۆکی چالاکییه‌کانی ده‌ووڵه‌ت.
خا‌ڵه سه‌ره‌تایه‌کانی سیاسه‌ت:
ووشه‌ی سیاسه‌ت به‌مانای یاسایه‌که‌ی ئه‌گڕێته‌وه بۆ ووشه‌ی
}ی یۆنانی کۆن برتیه:Politique{
له‌هونه‌ری و ده‌ستور وسیستمی به‌ڕێوه بردنی شار‌و دانانی هاووڵاتی‌و مافه‌کانی له جێ و ڕێی شیاوی خۆی.
(ڕایدار لارسون)ی سویدی و مامۆستای ده‌وڵه‌تناسی له زانکۆسوید، له‌کتێبه‌که‌یدا {ئایدۆلۆژی یه سیاسی یه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه} پێناسه‌ی سیاسه‌ت ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
سیاسه‌ت بریتی یه له‌ململانێ ی نێوان گروپه جۆر به جۆره‌کانی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌رێوه بردن وڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه.
ئه‌و ململانێ یه‌ش خۆی له خۆیدا ڕه‌نگدانه‌وه ته‌فسیرکردن و ناوه‌ڕۆکی بڕیاره سیاسیه‌کانه.
ململانێی ی نێوان نه‌ته‌وه‌کان له‌سه‌ر کۆنترۆڵ کردنی ووشکایی و مافی سوود وه‌رگرتن له به‌رهه‌می ئاوی ئه‌مه‌ش سیاسه‌ته.
ململانێ ی ناوخۆ تاك به تاکی نه‌ته‌وه‌کان خۆشیان ده‌رباره‌ی مافی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه هه‌ر له مافی هاووڵاتێتی یه‌وه بیگره تا ئه‌گاته یاسا وڕێسای و کار‌و کارکردن و زه‌ریبه ئه‌مه‌یش سیاسه‌ته .
کار کاردنی پێکه‌وه‌ی ڕێکخراوه پیشه‌یه‌کان بۆ دیاری کردنی موچه و کرێ ی کرێگرته و ڕێسادانان بۆی سیاسه‌ته.
ململانێ ی بۆ به‌ڕێوه بردنی ڕێکخراوێك سیاسه‌ته.
ناوه‌رۆکی سیاسه‌ت هێزو توانایه {قودرته} قودره‌تیش بۆ هێنانه‌دی ویست و ئاره‌زووه.
له سه‌دان سه‌ده له مه‌وبه‌روه کۆنترۆڵ کردنی ده‌زگاکانی دووڵه‌ت گرنگترین ئامراز بوون بۆ کۆنترۆڵ کردنی و به یاسا کردنی هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگه‌دا .
ئه‌و گروپه‌ی ده‌سڵاتی ده‌ووڵه‌ت ئه‌گرێته ده‌ست دوو ده‌زگا داده‌مه‌زرێنێت، یه‌کێکیان بۆ یاسا دانان و ئه‌وه‌ی تر بۆ سزادان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که مل که‌چ نابن.
ناوه‌کانی سیاسه‌ت :
سیاسه‌ت گه‌لێك ناوی لێنراوه وه‌ك { سیاسه‌تی پارێزگاری، سیاسه‌تی ئازاد، سیاسه‌تی ڕاستڕه‌و، سیاسه‌تی چه‌پڕه‌و، سیاسه‌تی ئابووری،سیاسه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسه‌تی جه‌نگ.....هتد .
تێبینی :
{ ئه‌گه‌ر له جیاتی ئیسلام سیاسی بوترایه سیاسه‌تی ئیسلامی ئه‌و کات کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ دروست نه‌ده‌بوو، هه‌موولاکان په‌سندیان ده‌کرد }.
زانستی سیاسه‌ت:
یه‌که‌م: بریتی یه له لێکۆلینه‌وه‌ی له دیارده‌کانی ده‌ووڵه‌ت
دووه‌م:بریتی یه له لێکۆلینه‌وه‌ی له دیارده‌کانی ده‌سه‌ڵات
سیسته‌می سیاسی:
واتا به مانای شێوازی ده‌وڵه‌ته جیاجیاکان دێت که له کارووباری کۆمه‌ڵگه مرۆڤایه‌تیه‌کان ده‌به‌ن به‌ڕێگاوه.
سیسته‌می سیاسی له‌کۆندا بریتی بووه: له‌شیوازو جۆری ده‌وڵه‌ت نه‌ك له چالاکیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کانی سه‌ر به‌و چالاکیانه‌ی ده‌سه‌ڵات .
واتا زیاتر لایه‌نی سیاسی ده‌وڵه‌تی له خۆ گرتبوو. ئه‌وش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوو که ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی له بواری ئاسایش وپه‌یوه‌ندی یه‌کانی ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی ووڵات و هێنانه‌دی داد په‌روه‌ری له نێوانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بووه
به‌ڵام ئه‌مڕۆ بواره‌کانی ده‌سڵاتی ده‌وڵه‌ت فراوانتر بوون و، ده‌وڵه‌ت شوێن ده‌ستی له‌بواره کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ته‌نانه‌ت فکریشدا هه‌یه،له‌و بواره‌ندا ململانێ له‌گه‌ڵ تاکه‌کانی که‌مه‌ڵگه ده‌کات.
زانستی سیاسه‌ت ئه‌مڕۆ له‌و ڕێکخراو و ئۆرگانانه‌ش ئه‌کۆڵێته‌وه که شان به‌شانی ده‌زگا ڕه‌سمیه‌کانی ده‌ووڵه‌ت بوونیان هه‌یه و کار ئه‌که‌ن،وه‌ك پارته سیاسیه‌کان،ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، پاراستنی مناڵ، ڕێکخراوی کرێکار‌و قوتابیان و ڕێکخراوی ژنان ..هتد
سیاسه‌ت به گشتی ئه‌بێ ئه‌م خاڵانه له خۆ بگرێت:
یه‌که‌م: به زمانێکی ساده بدوێ.
دووه‌م:له زنجیره‌یه‌کی پێکه‌وه گرێدراودا خۆی ده‌ربخات.
سێیه‌م: ته‌نها تیۆری نه‌بێت، به‌ڵکو بتوانێت له مه‌یدانی عه‌مه‌لیدا پیاده بکرێت.
چواره‌م: بیر له ئێستا‌و داهاتوو بکاته‌وه.
پینجه‌م:ڕێڕه‌وێکی نه‌گۆڕبگرێته به‌ر و بێ ئاگاش نه‌بێ له گۆڕانکاری و ئه‌زموونه ئه‌رێنی گه‌لانی ده‌وورو به‌ر یان دوور و نزیك.
شه‌شه‌م:سیاسه‌تمه‌دارو کادێر بۆ کۆمه‌ڵگه دروست بکات نه‌ك بۆپارت و تاکی فه‌رمان ڕه‌وا.
حه‌وت:زیندو بێت وهه‌میشه له رۆحێکی نوێ دا خۆی بنوێنێ.
هه‌شت:شوێن که‌وتوانی بۆ هاوکاری و بنیات نان و هاندانیان بۆ گیانێکی له خۆ بوردوونه‌ك بۆ دووژمنایه‌تی،واتا پێکه‌یاندنیان بۆ کاری باشه‌و پێداویستیه‌کانی ئاشتی.
نۆیه‌م: ڕوو له‌و جیهانیانه بێت که خزمه‌تی مرۆڤه‌یاتی به‌گشتی و ئه‌وه‌ی که کێشه‌که‌تی به‌لاوه گرنگه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ناسینی عه‌لمانیه‌ت
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی