تێگه‌یشتنی زیاتر له بیری ئیسلامی و ڕێچکه‌ی عه‌له‌مانیه‌ت
ئاماده کردنی بۆ ڕێگای ڕاستی : ماکوان
به‌شی دووه‌م
ئیسلام وسیاسه‌ت
بنه‌ماکانی سیاسه‌ت له ئیسلامدا:
بریتییه: له حوکمی خوا پاشان ڕاوێژ و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل یان {ئومه‌ت} جیا کردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌لیفه له سامانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام.
ئیسلام و سیاسه‌ت:
پاش ئه‌وه‌ی که ئیسلام یاساکانی کۆمه‌ڵگه‌ی به ووردی رێكخستوه به‌م شێوه‌یه، هاتوه کاروباری سیاسی و ئابوری و دادگای وپه‌روه‌رده‌ی و سه‌ربازی و ئاسایش و کاروباره‌کانی تری کۆمه‌ڵگاشی ڕێك خستوه.
له‌بواری ڕێکخستنی سیاسه‌ت و فه‌رمان ڕهوایدا له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای قورئانی به‌م شێوه‌یه، خوای گه‌وره بۆی دامه‌زراندوین که ده‌فه‌رمێت.
{إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُواْ بِالْعَدْلِ إِنَّ اللّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ سَمِيعاً بَصِيراً}
به‌ڕاستی خوای پاك و بێگه‌رد به ئێوه فه‌رمان ئه‌دات که ئامانه‌ت بده‌نه‌وه خاوه‌نه‌کانیان وه هه‌رکاتێك له نێوانی خه‌ڵکیدا داوه‌ری بکه‌ن به دادگه‌رانه داوه‌ری بکه‌ن وه فه‌رمان بده‌ن، به‌ڕاستی خوا باش ئامۆژگاریتان ده‌کات وه خوای گه‌وره بیسه‌رو بینایه.
که‌واته لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که سیاسه‌ت ئه‌رکێکه له‌سه‌ر شانی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانان بگرنه ده‌ست وه‌ك زانراوه که سیاسه‌ت هه‌ستیارێکی زۆر دژواره بۆیه زۆر جار که‌سێکی سیاسی ده‌توانێت به ووتارێك کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌ناو به‌رێت وه به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر به ووتارێك کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بخاته خۆشگوزه‌رانی جا که‌واته سیاسه‌ت له‌ده‌ستی که‌سێكدا بێت که بزانێت چۆن ئه‌مانه‌ته‌که ده‌پارێزێت ئه‌و که‌سه‌ش ده‌بێت بزانێت که چاودێرێك به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی که‌له هه‌موو که‌س باڵا ده‌ست تره.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای لێبێت) فه‌رمویه‌تی:
{فالآمیر الذي علی الناس راع، وهو مسؤول عن رعیتیه کلکم راع ومسؤول عن رعیته}
واتا: ئه‌و که‌سه‌ی که سه‌رپه‌رشتیاره به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه(ئه‌میر) شوانه‌و سه‌رپه‌رشتی خه‌ڵکه، به‌رپرسیاره له‌گه‌له‌که‌ی هه‌ریه‌کێکیش له ئێوه شوان و به‌پرسیاره له گه‌له‌که‌ی.
له‌ڕاستیدا جوانترین پارسه‌نگی سیاسیه له نێوانی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا.
به‌مه ئیسلام بناغه‌کانی دادگه‌ری سیاسی و به‌رپرسیاریه‌تی ده‌وڵه‌تی له‌برانبه‌ر نه‌ته‌وه‌دا چه‌قاندوه کاروباری موسڵمانانی کردۆته ڕاوێژ له نێو خۆیاندا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسای قورئانی.
{وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ}
ئه‌وانه‌ی که بانگی په‌روه‌ردگاری خۆیان وه‌ڵام داوه‌ته‌وه‌و نوێژیان به‌جێ هێناوه وهکارو باریان به ته‌گبیرو ڕاوێژ کردنه له نێوخۆیاندا له‌و ڕزق و ڕۆزی پێمان داون ده‌به‌خشن.
هه‌روه‌ها گوێڕایه‌ڵکردنی ده‌سه‌ڵاتی شهرعیشن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شه‌رعیه‌ی که دامه‌زراوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی بنه‌ماکانی ئاین، هه‌روه‌ها دروستی دادوه‌ری کردۆته ئه‌رك و فه‌رمانێکی فه‌رزو پێویست بنه‌مایه‌کی تری بۆ داڕشتوه
{...آطیعوا الله وآطیعوا الرسول واولي الآمر منکم...}
واتا: ...گوێ ڕایه‌ڵی خوا‌و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌رو خاوه‌ن کار‌و بار‌و سه‌رپه‌رشت کاری خۆتان بکه‌ن...
هه‌روه‌ها ئیسلام به‌رپرسیارێتی پاراستنی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری سیاسی کردۆته به‌رپرسیارێتی ته‌واوی خه‌ڵکییه‌وه.
له په‌یامی ئاین دا وای دانه‌ناوه که‌ئه‌وه‌ی که‌م ته‌رخه‌می ده‌کات، بیکات و ئه‌وه‌ی به‌شی خوایه بۆ خوایه، به‌ڵکو کۆمه‌ڵگه‌ی به‌رپرس کردوه له هه‌ڵسوڕاندنی کاروباری خۆی و خۆ به‌ڕیوه بردن له‌سه‌ر بنچینه‌و بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌تی خوا وه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك په‌روه‌رده‌کردنی واقیع و باری کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیانی فه‌رزو پێویست کردوه هه‌روه‌ها به‌رهه‌ڵستکاری کاری خراپه‌و فه‌سادو هه‌موو کارێکی زشتی قه‌ده‌غه‌کردوه وه به پێویستی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك داناوه که خۆیانی لێ دوور بخه‌نه‌وه.
له‌م باره‌یوه پێغه‌مبه‌ری خوا(دروود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رمێت:
(من رأی منکم منکرا فلیغیره بیده، فان لم یستطع فبلسانه، فان لم یستطع فبقلبه، وذالك أضعف الایمان)
واتا: هه‌رکه‌سێك له‌ئێوه کارێکی خراپ و زشت و ناشرینی به‌دی کرد با به‌ده‌ستی خۆی بیگۆڕێت و له‌ناوی به‌رێت جا ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست نه‌یتوانی با به‌زمانی بیگۆڕێت، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی هیچی بۆ نه‌کرا به به‌دڵی بیگۆڕێت که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له پله لاوازه‌کانی ئیمان و باوه‌ڕ.
هه‌روه‌ها ئیسلام به‌رگریشی کردوه له یاریده‌دان و پشتگیری کردنی سته‌م کاران، ئه‌م کاره‌ی به‌تاوانێکی گه‌وره له قه‌ڵه‌م داوه وه فه‌رمانی کردوه به به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی سته‌م، تا دادوه‌ری سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بگرێته‌وه له سایه‌ی دادپه‌روه‌ر ئیسلامدا باڵی خۆی به‌سه‌ردا بكیشێت ئه‌میش هه‌ر به‌یاسای قورئانی بۆمان دیاری کراوه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت:
{وَلاَ تَرْكَنُواْ إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللّهِ مِنْ أَوْلِيَاء ثُمَّ لاَ تُنصَرُونَ}
واتا: په‌ناو داڵده‌ی زاڵمان مه‌ده‌ن جا ئه‌گه‌ر مه‌یلتان بۆ لای سته‌م کار بێت ئه‌وه ئاگر ده‌تان گرێت وه به ئاگری ئه‌وانه‌وه ده‌سوتێن، وه بێجگه له‌خوای گه‌وره هیچ که‌س پشت و په‌ناتان نییه وه ناشتوانن یارمه‌تی له هیچ که‌سێك وه‌بگرن.
ته‌واوی ئه‌م کار‌و بار‌و یاسا‌و ڕێسایانه‌ی ئیسلام هه‌ربۆ ئه‌وه دایناوه که په‌یوه‌ندی نێوان حوکم و ده‌سه‌ڵات و گه‌ل (ئومه ت) پته‌و بکات، بۆ ئه‌وی هاوکێشه‌ی تیۆری سیاسه‌ت حوکمڕانی ڕوون بکاته‌وه که‌له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری و ڕاوێژ و گوێڕایه‌ڵی ومافی ڕه‌خنه و لێپرسین و ئامۆژگاری له نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتدا.
ئه‌نجامی باسه‌که ده‌ری خست که سیاسه‌تی ئیسلامی سیاسه‌تێکی گشت گیر ترهله هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که سیکۆلار خۆی پێوه باده‌دات که نایزانێت ئه‌وه‌ی ئیسلام له‌لایه‌تی هێشتا ئه‌و هه‌ر بهخهیاڵیشیا نه‌هاتوه و وه ته‌نانه‌ت نه‌یوێراوه خۆی له قه‌ره‌ی بدات.
ئیتر ئیسلام سه‌ره‌تای ده‌ست پێکی سیاسه‌ت بووه‌و بانگه‌شه‌و خه‌ڵکی بۆ کۆکراوه‌ته‌وه و هانی خه‌ڵکی دراوه که به‌گیانی خۆیان بیپارێزن وه له‌سه‌ره‌تای کۆچی پێغه‌مبه‌ری ئازیزهوهیهکهم کاری دامه‌زراندنی مزگه‌وت و ده‌ستور بوو.
گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی ناسینی عه‌لمانیه‌ت
گه ڕانه وه بۆ لاپه ڕه ی سه ره تای ڕێگای ڕاستی